روسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە سنوری تورکیا چڕ دەکاتەوە

روسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە سنوری تورکیا چڕ دەکاتەوە
لە چەند کاتژمێری رابردودا، سەرەڕای گرژبوونەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەنقەرەدا، مۆسکۆ هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپزسیۆنی سوریا و نزیک ناوچە سنورییەکانی تورکیا چڕکردووەتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا، بێ گوێدانە بارودۆخە نالەبارەکەی ئەو سنورە، تاکو ئێستا 12 هێرشی ئاسمانی-یان لە ناوچەکانی دەورووبەری لازقیە ئەنجامداوە.

رۆژی سێشه‌ممه‌، فڕۆكه‌یه‌كی‌ روسی‌ له‌ جۆری‌ "SU 24" له‌لایه‌ن سوپای‌ توركیاوه‌ له‌ نزیك سنووره‌كانی‌ سوریا– توركیا خرایه‌ خواره‌وه‌، به‌ وته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ توركیاش، به‌ر له‌ رووداوه‌كه‌ فڕۆكه‌كه‌ كایه‌ی‌ ئاسمانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌زاندبوو، بۆیه‌ 10 جار ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ و دواتر خراوەتە خوارەوە.

له‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی‌ رەسمیشدا، ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ روسیا رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كه‌ ئاسمانی‌ توركیای‌ نه‌به‌زاندووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بۆ سه‌ر كایه‌ی‌ ئاسمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ دروست نه‌كردووه‌"، هۆشداریشیدا له‌ كاریگه‌ریی‌ خراپی‌ رووداوه‌كه‌ بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان روسیا و توركیا.

دوێنێ چوارشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: "مۆسكۆ لێناگەڕێت رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی لەلایەن توركیاوە بەبێ‌ وەڵام تێپەڕببێت"، ئەوەشی رەتكردەوە، کە وڵاتەكەی جەنگ لە دژی توركیا بەرپا بكات.











خەندان
Top