فه‌ره‌نسا (600) ملیۆن یۆرۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ته‌رخان ده‌كات
جێگه‌ی باسه له سێزده‌ی ئه‌م مانگه ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ڕێگه‌ی هه‌شت كه‌سه‌وه هێرشێكی خۆكوژی له‌نێو جه‌رگه‌ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 130 كه‌س. دوای ساڵی 2009 فه‌ره‌نسا سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ دیاریكردنی ئاستی كورتهێنانی تێپه‌ڕاندووه، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ‌جار هه‌لی كۆنترۆڵكردنی كورتهێنانی بودجه‌ی بۆ دیاریكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناوچه‌ی یۆرۆ.