رووسیا هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندیه سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له ئینته‌رنێت راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیكاری جووڵه‌ی سه‌ره‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه كه له ته‌واوی هێرشه‌كانی ئاسمانی‌دا فڕۆكه‌كانی جه‌نگی ده‌پارێزن، هێزی به‌رگری ئاسمانی به‌هێز ده‌كرێت.
به‌و ئامانجه‌ش مۆسكۆ كه‌شتی جه‌نگی كه هه‌ڵگری سیستمی به‌رگری ئاسمانی فۆرت كه هاوشێوه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێس سێسه‌ده ره‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی پارێزگای لازقییه‌ی سووریا ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ته‌واوی ئه‌و ئامانجانه له‌ناو ده‌به‌ن كه ده‌بێته هۆی درووست بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی هاوته‌ریب، هاوكات ئاماژه به هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ربازی رووسیا له‌گه‌ل توركیا كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به گوته‌ی باڵیۆزی رووسیا له فه‌ڕه‌نسا ئالێكسانده‌ر ئۆرلۆڤ، فڕۆكه‌وانێكی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌ی رووسیا كه دوێنێ سێشه‌ممه به‌هۆی به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی توركیاوه خراوه‌یه خواره‌وه، له‌لای هێزه‌كانی سووریایه.
ئۆرلۆڤ له‌به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی رادیۆی (یورووپ وه‌ن) به‌شداری كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد یه‌كێك له‌فڕۆكه‌وانه‌كان كه له‌فڕۆكه‌كه‌وه خۆی هه‌ڵدابووه خواره‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌وه كوژرا.
ئۆرلۆڤ گوتی: به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كانی فڕۆكه‌كه كه خرابووه خواره‌وه، توانیویه‌تی هه‌ڵبێت و له‌لای هێزه‌كانی سووریایه.
ئه‌و باڵیۆزه‌ی رووسیا باسی له‌وه كرد كه پێویسته ئه‌و فڕۆكه‌وانه ببرێته بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی رووسیا له ناوچه‌كه.