باراك ئؤباما: هیچ مەترسییەکی کرداری بۆ سەر خاکی ئەمریکا، لەلایەن داعشەوە نییە

باراك ئؤباما: هیچ مەترسییەکی کرداری بۆ سەر خاکی ئەمریکا، لەلایەن داعشەوە نییە
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا رایانگەیاند، کە لە ئێستادا هیچ مەترسییەکی کرداری بۆ سەر خاکی ئەمریکا، لەلایەن داعشەوە نییە.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، 24ی تشرینی دووەم، لە کۆشکی سپی، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەگەڵ باراک ئۆبامادا کۆبوونەوە، ناوبراو بە چەند کاتژمێرێک پێش ئەم کۆبوونەوەیە، چاوی بە فرانسۆ هۆلاندی سەرۆکی فەڕەنسا کەوت و رایگەیاند، کە بۆ لەناوبردنی داعش، هێشتا دۆخەکە پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتری وڵاتانی دیکەی جیهانە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، جەختی لەسەر بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهاندا کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە رێکخراوە تیرۆرستییەکانی داعش، قاعیدە و بۆکۆحەرام هەوڵ بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوشێوەی رووداوەکانی فەڕەنسا، تورکیا، نەیجیریا و مالی لە ئەمریکادا دەدەن، بەڵام تاکو هێشتا ئەو رێکخراوانە مەترسیی راستەقینەیان بۆ ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکان دروستنەکردووە.






خەندان
Top