مۆسكۆ هه‌موو په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی له گه‌ڵ توركیا، ده‌پچڕێنێت
ده‌سته‌ی سوپاسالاری رووسیا، له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه، له راگه‌یندراوێكدا، چه‌ند بڕیارێكی خسته‌ڕوو، كه بریتیین له‌وه‌ی، مۆسكۆ هه‌موو په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی له گه‌ڵ توركیا، ده‌پچڕێنێت.
هه‌روه‌ها ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ر ئامانجێك ببێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیا، له‌ناوی ده‌به‌ن.
هاوكات ئه‌وه‌ش ئه‌خه‌نه‌ڕوو، كه :"سه‌ربازێكی رووسی له به‌ئامنجكردنی كۆپته‌رێك كه به‌دوای جوو فڕۆكه‌وانه‌كه گه‌ڕاون، كوژراو".
هاوكات سوپای رووسیا بڕیار ده‌دات، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك له ئاسمانی سوریا ببینن ، ده‌یخه‌نه خواره‌وه، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ناتۆ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵسوكه‌وتی توركیا، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه، كه پێشتر له سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌یان، رووسیا پشتی به وتوێژ ده‌به‌ست، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته له‌دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان، ده‌گۆڕدرێت.
دوێنێ، توركیا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسیای له جۆری سۆخی 24 خسته‌خواره‌وه، بیانووشی ئه‌وه بووه كه سنووری ئاسمانی توركیا به‌زاندووه، به‌ڵام رووسیا ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه فڕۆكه‌كه‌یان سنووری سوریای تێنه‌په‌ڕاندووه.
خه‌ندان