په‌رله‌مانتارێكی ئه‌مه‌ریكا: "له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك نیگه‌رانین.. نامانه‌وێ تیرۆر له ده‌رگای ماڵی ئێمه بدات"
(مارتا رۆبی Martha Roby) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌واڵه حه‌فتانه‌كه‌یدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووه، ده‌ڵێ هه‌مووان له بڕیاره‌كه‌ی (سه‌رۆك ئۆباما) نیگه‌رانین و له دڵه‌ڕاوكێداین كه بڕیاریداوه 10 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریا وه‌ك په‌نابه‌ر له ئه‌مه‌ریكادا وه‌ربگرێ.
ده‌یشڵی، ئاخر ده‌بوو (ئۆباما) له بیری نه‌چێ كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی هێرشی كرده سه‌ر پاریس و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام دا، ئاواره‌یه‌كی سووریایی بوو، كه‌چی (ئۆباما) له توركیا و شوێنه‌كانی دی، مكوڕبوونی له وه‌رگرتنی ١٠هه‌زار په‌نابه‌ری سووریاییدا ده‌رده‌بڕێ.
ئاماژه‌یشی دا، دوای رووداوه‌كه‌ی پاریس پێنج ئاواره‌ی سووریا پاسپۆرتی یۆنانیان ساخته كردبوو و ده‌یانویست بێنه نێو ئه‌مه‌ریكا، ئاخر داعش هه‌موو شتێك ده‌كات كێ ناڵێ له‌م ئاوارانه‌ی كه ئۆباما ده‌یه‌وێ له ئه‌مه‌ریكادا نیشته‌جێیان بكات ژماره‌یه‌ك لێیان داعش نین و له‌دوارۆژدا مه‌ترسی گه‌وره‌یان بۆسه‌ر ئه‌مه‌ریكا نابێ!.
(مارتا رۆبی) هۆشداری دا، كه ده‌بێ سه‌رۆك به‌رله‌وه‌ی بڕیارێكی وه‌ها بدات ده‌بوو ره‌چاوی باری ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بكات، یاخود با داوای له رێكخراوه خێرخوازییه‌كان كردبا به‌هانای ئه‌و ئاوارانه بچن كه له‌عێراق و توركیا و شوێنه‌كانی دی نیشته‌جێن و با له‌وێدا ژیانێكی ئارامیان بۆ دروست بكرێ نه‌وه‌ك ئه‌مانه بێنه نیو ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، (سه‌رۆك ئۆباما) ئه‌و كاته‌ی له توركیا به‌شداری له كۆنگره‌ی وڵاتانی جی 20 كرد هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا گه‌لی ئه‌مه‌ریكای دوودڵ و نیگه‌ران كرد كاتی گوتی په‌نابه‌ری سووریا وه‌رده‌گرم، به‌ڵام سوپاس بۆخوا ئێستا ئێمه له په‌رله‌مان به ده‌نگی 289 ئه‌ندام رێگریمان له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك كردووه و په‌یامێكی روونیشمان داوه به ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌و بابه‌ته بكرێته‌وه و نه‌هێڵن ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان رووبكه‌نه ئه‌مه‌ریكا و ببن به مه‌ترسی بۆسه‌ر گه‌لی ئه‌مه‌ریكا، چونكه نامانه‌وێ تیرۆر له‌ده‌رگای ماڵی ئیمه بدات.
له‌باره‌ی شكستبردنی داعش (مارتا رۆبی) راشیگه‌یاند، ئێمه وه‌ك ئه‌مه‌ریكا رێگایه‌كی درێژمان گرتووه‌ته به‌ر بۆ له‌نێوبردنی داعش، به‌ڵام ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی كه (سه‌رۆك ئۆباما) بۆ له‌نێوبردنی داعش دایناوه نائومێدی كردووین، چونكه به‌و ستراتیژیه‌ته له‌نێوبردنی داعش زۆر ده‌خایه‌نێت.
مارتا رۆبی
له ساڵی 1976 له‌دایك بووه و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكایه له پارتیی كۆمارییه‌كان. پێشووتر كاری پارێزه‌رایه‌تی كردووه و دواتریش له ویلایه‌تی ئه‌له‌باما بۆ پارتی كۆماری خۆی كاندید كرد و بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مان.