پنتاگۆن: فڕۆكه‌كه‌ی رووسیا خاكی توركیای به‌زاندبوو
ریبته‌رز نووسیویه‌تی كه سه‌رۆكی رووسیا (ڤلادیمێر پۆتین) له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان نیگه‌رانه له توركیا و گوتوویه‌تی كه توركیا له پشته‌وه گورزی له رووسیا داوه.
(پۆتین) گوتی، فڕۆکەکە کیلۆمەترێک لەناو خاکی سووریادابووە و، لەبەرزی (٦ هەزار مەتر)ـەوە هێرشی کراوەتەسەر و هۆشداریشیدا كه رووسیا بێده‌نگ نابێ و كاردانه‌وه‌ی ده‌بێ.
ده‌یشڵێ، ئێمە هەرگیز ئارام ناگرین لەبەرانبەر تاوانێکی وەک ئەوەی کە ئەمڕۆ ڕوویدا.
(ناتۆ) ئەو ئێوارەیە دانیشتنێکی گەورە ئەنجامدەدات لەسەر چۆنیەتی بەردانەوەی ئەو فڕۆکەیە لەلایەن تورکیاوە و، چاوەڕێدەکرێ هەوڵی نێوه‌ندگیری نێوان رووسیا و توركیا بگرنه‌به‌ر و ده‌ست به رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی بكه‌ن.
هه‌ر پێوه‌ست به‌رووداوه‌كه، ئەمەریکا جەختیکردووه‌تەوە کە ئەو ڕووداوە کاریگەری لەسەر هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان بۆسەر داعش نابێ، لەو بارەیەوە کۆڵۆنێڵ (ستیڤ وارن) گوتەبێژی هەڵمەتە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمەریکا گوتی، ئەوە رووداوێک بووە لە نێوان ڕووسیا و تورکیادا ڕوویداوە، ئەوە بابەتێک نیە کە هاوپەیمانیەتی نیودەوڵەتی تێوەیگلابێت. ئاماژه‌یشی دا كه ئەو رووداوە کاریگەری لەسەر بەردەوامبونی لێدانەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە سووریا و عێراقدا نابێ.
(فرانک واڵتەر شتاینمەر) وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هیوای خواستووه کە ئەو ڕووداوە قسە و گفتوگۆکانی پرسی چارەسەری سووریا بۆ دواوە نەگێڕێنێته‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی ڕووسیا لەلایەن تورکیاوە پێکرا و بەردرایه خواره‌وه، بەرپرسانی تورکیایش دەڵێن بۆ ماوەی (١٠) جار رووسیایان له‌و بابه‌ته ئاگاداركردووه‌ته‌وه به‌ڵام ڕشتبوون له‌سه‌ر به‌زاندنی سنووری ئێمه.
دوابەدوای بەردنەوەی فرۆکەکه، (سێرڤی لاڤرۆڤ) وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانەکەی بۆ تورکیان دواخست كه بڕیاربوو سبەینێ بچێتە تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی هاوپەیمانیەتی بۆ شەڕی داعش و، پێشنیاری چاره‌كردنی پرسی سووریا، هەر ئەمڕۆش ڕایگەیاند کە ئاگاداری گەشتیارانی وڵاتەکەیان كردووه‌ته‌وه نه‌چنه توریكا.
بەگوێره‌ی ڕاپۆرتەکە ئەمەریکا تا ئێستاش دۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت و، زانیاری لەسەر چۆنیەتی رووداوەکە کۆدەکاتەوە، بەڵام پنتاگۆن ئەوەی پشتڕاستکردووه‌تەوە کە توركیا فڕۆكه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه خاكی توركیای به‌زاندووه به‌ڵام فڕۆكه‌كه گوێی پێنه‌داوه.