هۆلاند لەگەڵ ئۆباما کۆدەبێتەوە بۆ دانانی نەخشە رێگایەک دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی
لە لایەکی ترەوە لە ئەوروپا هەوڵدانەکان بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی سەلاح عەبدولسەلام لە داێکبووی بەلژیک و گومانلێکراووی سەرەکی لە هێرشەکانی پاریس دا.
لە دەمێکدا پۆلیسی فەرەنساوی ووتی ئەوان لە لێکۆڵینەوەی کەمەربەندێکی خودکوژیدان لە هەمان شێوەی ئەوانەی کە لە هێرشەکانی پاریس دا بە کار هاتبوون و بە بێ تەقینەرەکەی لە سەبەتەیەکی خاک وخۆلدا لە مۆنتغوژ لە دەرەوەی پاریس.
هەر وەها لە لایەکی ترەوە واشنتن و پاریس شەریان دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی چڕتر کردوونەتەوە کە فەرەنسا دەست بە یەکمین هێرشەکانی ئاسمانی کردووە لە کەشتیەکی فرۆکە هەڵگرەوە لە دەریای مدیتیرانە و وڵاتە یەکگرتووەکان داوای هاوکاریەکی نێۆنەتەوەی زۆرتر دەکات دژ بە گروپی جیهادیستەکان.
VOA