رووسیا لەبارەی فڕۆكەكە روونكردنەوە دەدات
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، كە فڕۆکەیەکی جۆری سوخۆی24 یان خراوەتە خوارەوە و راشیگەیاند، لەوانەیە فڕۆکەکە لە زەوەیەوە مووشەکی ئاراستەکرابێت.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا هەروەها جەختیكردەوە كە " فڕۆکەکە بەهیچ شێوەیەک سنووری ئاسمانی تورکیای نەبڕیوە و، فڕۆکەوانەکانیش بە پەڕەشووت خۆیان رزگراكردووە".
ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسێکی باڵای سوپای ئاسمانی تورکیا رایگەیاند : "هێزی ئاسمانی تورکیا پێش ئەوەی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە، ئاگاداری کردووەتەوە کە سنووری ئاسمانیی تورکیای بەزاندووە".
رووداو