كەشتیی شارل دیگۆلی فەڕەنسا یەكەم گورزی ئاسمانیی لە داعش وەشاند

كەشتیی شارل دیگۆلی فەڕەنسا یەكەم گورزی ئاسمانیی لە داعش وەشاند
وەزارەتی بەرگریی فەڕەنسا رایگەیاند کە فڕۆكە جەنگاوەرەکانیان بۆ یەکەمجار لەسەر كەشتیی شارل دیگۆلەوە یەكەم ھێرشی ئاسمانیان لە دژی داعش لە عێراق ئەنجامدا.

وەزارەتی بەرگریی فەڕەنسا راشیگەیاند:

"فڕۆكە جەنگاوەرەکانی فەرەنسا درەنگانی دوێنێ دووشەممە مۆڵگەكانی داعشیان لە شارۆچکەکانی حەدیسە و ھیت لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و چەند ناوچەیەكی دیکەیان لە سنووری سنووری شارۆچکەکانی شنگال و مخموور بۆردوومان كرد".

وەزارەتی بەرگریی فەڕەنسا دەشڵێ "بۆردوومانەكان بۆ یەك كاتژمێر و نیو بەردەوام بوون و زیانی گیانیان بە چەكدارانی داعش گەیاندووە، بەڵام قەبارەی زیانەکە هێشتا نادیارە".

ئەمە لە کاتێکدایە لە رێکەوتی 22ی ئەم مانگە كەشتیی شارل دیگۆلی فرۆکە هەڵگر بە بڕیاری سەرۆكی فەڕەنسا گەیشتە دەریای سپی بۆ گورزوەشاندن لە چەكدارانی داعش.

ئەم بڕیارەی سەرۆکی فەڕەنساش دوای هێرشەکانی پاریس هات کە زیاتر لە سەدان کوژرا و برینداریان لێکەوتەوە و داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانیان راگەیاند.












k24
Top