له كامیرۆن چوار ئافره‌تێكی خۆكوژ خۆیان ته‌قانده‌وه‌و 5 كه‌سیان كوشت
ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌مین ئافره‌تی خۆكوژ خۆی له ماڵی سه‌ركرده‌ى خۆجێیه‌تی له گوندی لۆمیری له نزیك شارۆچكه‌ى فۆتۆكۆل ته‌قانده‌وه‌و له ئاكامدا سه‌ركرده‌یه‌كی خۆجێیه‌تی له‌گه‌لأ چوار كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا كوژران. پاش ئه‌وه‌ش به ماوه‌یه‌كی كه‌م سێ ئافره‌تی خۆكوژ له نزیك ئه‌و ناوچه‌یه خۆیان ته‌قانده‌وه به‌ڵام هیچ كه‌سێك به‌رنه‌كه‌وت.