سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا بۆ ئۆباما: پابه‌ندین به كشانه‌وه‌ى فڕۆكه‌كانمان له شه‌ڕى دژى داعش
ترۆدۆ له میانى دیدارێكى له په‌راوێزى لوتكه‌ى هاریكایى ئاسیا و زه‌ریاى هێمن ناسراو به ( ئاپێك ) له مانێلاى پایته‌ختى فلیپین ئه‌و به‌ڵێنه‌ى خۆى بۆ ئۆباما دووپات كرده‌وه كه له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م دواییه‌ى وڵاته‌كه‌ى به گه‌لى كه‌نه‌داى دابوو .
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا پابه‌ندى وڵاته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به هه‌ڵمه‌تى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش دووپات كرده‌وه .