داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا كوژرانی گه‌وره تیرۆریست عه‌بدولحه‌مید ئه‌باعود راگه‌یاند
داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا : له ئۆپه‌ڕاسیۆنى هێزه ئه‌منییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌ى سان دۆنى گه‌وره تیرۆریست (عه‌بدولحه‌مید ئه‌باعود) و ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى دیكه‌ى تیرۆریست كوژران. داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا روونیشیكرده‌وه كه" زیاتر له 100 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس له ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه به‌شداربوون كه ژماره‌یه‌ك داواكراوی تێدابوو له‌وانه‌ش گه‌وره تیرۆریست (عه‌بدولحه‌مید ئه‌باعود)
داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا " ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ كوژرانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ى پاریس حه‌وت كاتژمێری خایه‌ند و جگه له كوژرانی ئه‌باعود دوو چه‌كداری دیكه‌ش كوژران.
داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها گوتى" دوای ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه ناو باڵه‌خانه‌كه و لاشه‌ى ئه‌باعودیان دۆزیه‌وه و پشكنینیان بۆ كرد و زانرا كه خۆیه‌تی.