له توركیا تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیركرا كه ده‌یویست 450 هه‌زار یۆرۆ بۆ داعش ئاودیوى سوریا بكات
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه ده‌زگاى ئه‌منی توركیا زانیاری ئه‌وه‌ى پێگه‌یشتبوو كه بڕه پاره‌یه‌ك له لایه‌ن لایه‌نگرانی داعش له قه‌ته‌ره‌وه به رێگه‌ى توركیادا ئاودیوی ناو خاكی سووریا ده‌كرێت .
رۆژنامه‌كه گوتووشیه‌تی ده‌زگه ئه‌منییه‌كان ناسانامه‌ى ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستنیشان كردبوو و به‌دوایه‌وه بوون و له‌و كاته‌وه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتۆركه‌وه چووه‌ته ناو خاكی توركیا، توانیویانه له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئیسته‌نبوڵ ده‌ستگیری بكه‌ن كه بڕی 450 هه‌زار یۆرۆی پێ بووه .
ده‌ستگیركراوه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه پاره‌ى بۆ داعش ئاودیوی سووریا كردووه به‌رانبه‌ر به رێژه‌یه‌ك له‌و پاره‌یه .