ئەو ژنەی خۆی تەقاندەوە ئامۆزای پیلانداڕێژەرەکەی پاریسە

 ئەو ژنەی خۆی تەقاندەوە ئامۆزای پیلانداڕێژەرەکەی پاریسە
ئەو ژنە گەنجەی کە رۆژی چوارشەممە لەبەردەم ئەو باڵەخانەیەی تێیدا پۆلیس دەوری دابوون خۆی تەقاندەوە ناوی حەسنایە و لە ساڵی 1989 لە فەرەنسا لە دایکبووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا فەرەنسییەکانەوە لەبارەی ئەو ژنە بڵاوکراونەتەوە، حەسنا لە کلیشی لاگرێن، کە شوێنەێکە دەکەوێتە سەرووی سان-دۆنێ لەدایکبووە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئەو ئامۆزای عەبدولحەمید ئەباعوودە، ئەو کەسەی کە پیلانی هێرشەکانی پاریسی داڕشتووە و .

لە هەموو مێژووی ئەوروپا حەسنا بووەتە یەکەمین ژن کە لە شارێکی ئەوروپی خۆی بتەقێنێتەوە.

هەربەپێی زانیارییەکان کە لە میدیا فەرەنسییەکانەوە باسیان لێوەکراوە، حەسنا لە شوقەیەکدا لە ساندۆنێ لەلایەن پۆلیسەوە دەوری لێدراوە کاتێک لەگەڵ چەند گومانلێکراوێکی دیکە بووە لەو شوقەیەدا، دواتر وەکو لە دووربیینە شەوییەکاندا بینراوە بە کلاشینکۆف تەقەی لە پۆلیس کردوە، پاشان هاتووەتە دەرەوە لە شوقەکە و لەبەردەم باڵەخانەکەدا بەو پشتێنە بۆمبڕێژکراوەی لە لە پشتی بەستبوو خۆی تەقاندەوە و پارچە پارچە بوو.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە پۆلیس و دژەتیرۆری فەرەنسا بەیارمەتی سوپا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان بۆ دەستگیرکردنی چەند گومانلێکراوێک ئەنجامدا، کە گومانیان لێدەکرا ئەنجامدەری هێرشەکانی شەوی هەینی رابردووی پاریس بن، کە لە ئەنجامیاندا 132 کەس گیانیان لەدەستدا، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەشدا چەند گومانلێکراوێک دەستگیرکران و پێنج پۆلیسی فەرەنسیش برینداربوون.










رووداو
Top