وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌سه‌ر دابینكردنى شوێن بۆ 10 هه‌زار په‌نابه‌رى زیاده رێككه‌وتن
له‌و كۆنگره‌یه‌دا 11 سه‌ركرده‌ى ووڵاتانى ئه‌وروپى و سێ سه‌ركرده‌ى ووڵاتانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیتى ئه‌وروپا ئاماده بوون كه تاوتوێى چۆنییه‌تى مامه‌له كردنیان له‌گه‌ل په‌نابه‌ران كرد كه رۆژ به‌رۆژ زیاتر روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆژانه نۆهه‌زار په‌نابه‌ر ده‌گه‌نه وو‌ڵاتى یۆنان .
له‌هه‌مان كاتدا له‌و كۆنگره‌یه‌دا ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕیككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنى 400 ئه‌فسه‌رى پۆلیس بۆ سلۆڤینیا كه ڕووبه‌رووى سهختییهكى زۆر له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاتنى په‌نابه‌ران بۆته‌وه .