ئۆپۆزیسیۆنی سوریا داوایەکی رووسیا رەتدەکاتەوە
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رۆژی شەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2015 رایگەیاند، هێزی ئاسمانیی رووسیا ئامادەیە پاڵپشتیی ئاسمانی بۆ سوپای ئازادی سوریا دابین بکات، بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش.
سێرگی لاڤرۆڤ هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، کە چارەسەری دۆخەکە پێویست دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و سەرۆکایەتی بەڕێوەبچێت.
ماڵپەڕی عەرەبییە بڵاویکردووەتەوە، کە ئۆپۆزیسیۆنی سوریا، کە سوپای سوریای ئازاد باڵی سەربازییەکەیەتی، بەیەکەوە بەستنەوەی هاوکاریی و پشتگیریی ئاسمانیی لەلایەن رووسیاوە بۆ سوپای ئازاد بە چارەسەری هەڵبژاردن، رەتدەکاتەوە.
باسنیوز