ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو: به‌شداریی ڕوسیا گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته بۆ تیرۆریستان
عه‌بدولعه‌زیز ئه‌بو ئه‌حمه‌د عوه‌یشق، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی ڕایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌د، هیچ پێگه‌یه‌كی له ئاینده‌ی سوریادا نییه.
عوه‌یشق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هێرشه‌كانی ڕوسیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا، سه‌رده‌كێشن بۆ ئاڵۆزبوونی مه‌ترسیدار له‌نێوان هێزه گه‌وره‌كاندا، بۆیه هه‌موو لایه‌ك له‌و بارودۆخه نیگه‌رانن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو راشیگه‌یاند: په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌كانی ڕوسیا له سوریا، گه‌وره‌ترین خه‌ڵات بوو بۆ تیرۆریستان كه یارمه‌تییان ده‌دات ژماره‌یه‌كی زیاتری چه‌كدار بۆخۆیان ڕاكێشن، بۆ ئه‌وه‌ش عه‌بدولعه‌زیز عوه‌یشق نمونه‌ی به ئه‌فغانستانی پێشوو هێنایه‌وه كه به‌هۆی بوونی سوپای سۆڤیه‌ته‌وه، گروپه جیهادییه‌كان، هه‌زاران كه‌سیان بۆخۆیان ڕ‌اكێشا .
سەرچاوەكان