ئەمریکا لێدوانەکەی ناتەنیاهۆ رەتدەکاتەوە
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی چوارشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2015 رایگەیاندووە، کە بەڵگە زانسی و مێژووییەکان پاڵپشتیی قسەکانی بنیامین ناتانیاهۆ ناکەن.
بنیامین ناتانیاهۆ رۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەی زایۆنیزمی جیهانی رایگەیاند، کە هیتلەر تاوانبار نییە لە جینۆسایدکردن و سووتاندنی جولەکەکانی ئەڵمانیا (کە بە هۆڵۆکۆست ناسراوە)، بەڵکو ئەمین حوسێنی، موفتی ئەوکاتی قودس تاوانبارە و هیتلەری هانداوە.
زانیارییە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن، کە موفتی پێشوی قودس له ساڵی 1941دا چووەته ئهڵمانیا و له بهرلین چاوی به ئەدۆلف هیتلهر، سەرۆکی نازییەکان كهوتووه و داوای لێكردووه پشتیوانیی سهربهخۆیی وڵاتانی عهرهبی و فهلهستین بكات.
باسنيوز