ئێران و سعوودیە لێدوانەكانیان لەدژی یەكتر توندتر بووەتەوە

ئێران و سعوودیە لێدوانەكانیان لەدژی یەكتر توندتر بووەتەوە
رۆژ لەدوای رۆژ لێدوانی بەرپرسانی فەرمیی دوو وڵاتی ئێران و سعوودیە لەبارەی پرسی سووریا لەدژی یەكتر توندتر دەبێـتەوە.

بەپێی سەرچاوە فەرمییەكانی ئێران یەك رۆژ دوای كۆنگرەی رۆژنامەنووسیی “عادل ئەلجەبیر” كە تێیدا گوتی: “وڵاتەكەی بە هەموو هێزەوە بەرەنگاری هەوڵە تێكدەراەكانی ئێران لە ناوچەكە دەبێتەوە” لە بەرانبەردا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاوكدرنەوەی راگەیەندراوێگ ئاشكرای كردووە كە سعوودیە سەلاحیەتی ئەوەی نییە لەبارەی رۆڵی ئێران لە ناوچەكە لێدوان بدات.”

“مەرزیە ئەفخەم” بە ئاماژە بە دژایەتیی سعوودیە لە حزوور و پێگەی ئێران لە ناوچەكە، لەبارەی دانوستانەكانی پەیوەندیدار لە سەقامگیریی ئاشتی لە سووریا سعوودیەی بەوە تۆمەتبار كرد كە “تەنیا وڵاتێك پێداگری لەسەر مانەوەی داعش و ئاژاوەگێران لەو وڵاتە دەكات، سعوودیەیە و ئەم رۆڵە تێكدەرانەش دەبی َنەمێنێت.”

عادل ئەلجەبیر وەزیری دەرەوەی سعوودیەش ئێرانی بەوە تۆمەتبار كردووە كەلە وڵاتانی سووریا و عێراق و یەمەن وەك داگیركەر هەڵسوكەوت دەكات و بەشێك لە خاكی سووریای داگیر كردووە و داوای لێكردووە كە كۆتایی بەو شَوە سیاسەتەی بێنێت.

سعوودیە ئێران بە پاڵپشتی میلیشیا چەكدارە حوسیییەكان تۆمەتبار دەكات و ئەو هەوڵانەی ئێرانیش بە بەرەنگاربوونەوەی پێگەی خۆی لە ناوچەكە لە قەڵەم دەدات.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە وڵاتەكەی بە هەموو هێز و توانای سەرازیی، سیای و ئابووریی خۆی بەرەنگاری هەوڵە تێكدەرەانەكانی ئێران لە ناوچەكە دەبێتەوە هەتا پێگەی خۆی بپارێزێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەو گوتانەی عادل ئەلجەبیری بە ئەدەبیاتێكی گەمژانە و بەدوور لە عورفی دیپلۆماتیك لەبارەی چارەنووسی نەتەوەكانی ناوچەكە لەقەڵەم داوە.

هەرچەند ماوەی چەند ساڵێكە دوو وڵاتی سعوودیە و ئێران رگژی و ئاڵۆزی كەوتووەتە ناو پەیوەندییەكانیانەوە، بەڵام دوای دوو رووداوی مەكە و مینا و گیان لەدەستدانی حیاجییەكان، هەردوو وڵات لێ>وانەكانیان لەدژی یەكتر توندتر و بوغزاویتر بووەتەوە و یەكتر تۆمەتبار دەكەن.








باسنیوز
Top