بەردەوامی هێرشە سایبیرییەکانی چین بەرامبەر ئەمەریکا سەرەڕای رێککەوتن لە سەر ئەو بابەتە

بەردەوامی هێرشە سایبیرییەکانی چین بەرامبەر ئەمەریکا سەرەڕای رێککەوتن لە سەر ئەو بابەتە
سەرەڕای ئەوەی هەر دوو وڵاتی چین و ئەمەریکا لە سەر ئەو بابەتە رێککەوتبوون کە هێرشە سایبێرییەکان کۆتاییان پێ بێت، بەڵام ئێستاش هێرشەکانی سایبیری لە چین دژ بە ژێرخانەکانی ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت.

بە گوێرەی هەواڵی "ڤی تری"، سەرچاوەکانی ئەمەریکی رایانگەیاندووە، هاکەرە چینیەکان ئێستاش هەوڵ بۆ زاڵ بوون بە سەر سێرڤەر و ماڵپەڕەکانی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە دەدەن.

توێژەرانی کۆمپانیای ئاسایشی سایبێری "Crowdstrike" لەوبارەوە رایانگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی هەر دوو وڵات لە 25ی سێپتەمبێر لە سەر ئەوە رێککەوتن کە هیچ یەکیکیان لە هێرشی سایبێری بەرامبەر ئەوی دیکە بەشدار نەبێت، بەڵام هەندێک بەڵگە لەبەر دەستن کە نیشاندەری ئەو راستیەن کە هەوڵدانی هاکەرە چینیەکان بۆ دەستپێ راگەیشتنیان بە داتاکانی ئەمەریکا بەردەوامە.

کۆمپانیای ئاسایشی سایبێری "Crowdstrike" لە سێ هەفتەی رابردوو ئاماژەی بە چەندین هێرشی لەوجۆرە داوە. لەو کۆمپانیایانەی کە کەوتونەتە بەر هێرشی هاکەرە چینیەکان دەتوانرێت ئاماژە بە حەوت کۆمپانیا بدرێت کە لە بوارەکانی زانستی و هەروەها بەرهەمهێنانی دەرمان کار دەکەن.

چاوەروان دەکرێت ئامانجی سەرەکی هاکەرەکان دزینی زانیارییە گرنگەکانی بازەرگانی و هەروەها هەرەشەی ئاسایشی نەتەوەیی بێت. ئەو کۆمپانیایە رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە سەر ئەو بابەتە بەردەوامە.
Top