به‌هۆی هێرشه‌كانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا له‌ سوریا 120 كه‌س كوژران و برینداربوون

به‌هۆی هێرشه‌كانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا له‌ سوریا 120 كه‌س كوژران و برینداربوون
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایانگه‌یاند كه‌ دوای بۆردومانه‌كانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ چیای ئه‌كراد له‌ ده‌وروبه‌ری شاری لازقییه‌ نزیكه‌ی 120 كه‌س كه‌ منداڵ و ئافره‌تی تێدایه‌ كوژران و بریندار بوون .

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا گردبوونه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای له‌ چیای ئه‌كراد له‌ ده‌وروبه‌ری لازقیه‌ كرده‌ ئامانج به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوولاتی كوژران و بریندار بوون .

هه‌روه‌ها شه‌رو پێكدادان له‌ نێوان سوپای رژێم به‌ هاوكاری چه‌كدارانی حزبوللا دژی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ گه‌ره‌كی جۆبر له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت روویدا به‌هۆیه‌وه‌ كوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ هه‌ردوولا كه‌وته‌وه‌ .
Top