به‌ پاڵپشتى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى روسیا سوپاى سوریا خۆى بۆ هێرشه‌ زه‌مینیه‌كان ئاماده‌ ده‌كات

به‌ پاڵپشتى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى روسیا سوپاى سوریا خۆى بۆ هێرشه‌ زه‌مینیه‌كان ئاماده‌ ده‌كات
له‌ چوارچێوه‌ى هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانى روسیا له‌ سوریا؛ سوپاى سوریا به‌ هاوكارى سوپاى پاسدارانى ئێران و حزبوڵڵاى لوبنان خۆى ئاماده‌ ده‌كات كه‌ هێرشى زه‌مینى بكاته‌ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى روسیا بۆردومان كراون.

به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ڵمانیا؛ هه‌زاران هێزى حزبوڵڵاى لوبنان و سوپاى پاسدارانى ئێران به‌ پاڵپشتى سوپاى سوریا؛ سه‌رقاڵی داڕشتنى هێرش كردنه‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانى ئۆپۆزسیۆنى سوریان له‌ ناوه‌ندى حه‌مس له‌ باكورى شاره‌كه‌.

شایه‌نى باسه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆى توڕه‌یى وڵاتانى رۆژئاوا و وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌ پشتیوانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌كه‌ن ؛ كه‌ پێشتریش ره‌خنه‌یان له‌ روسیا گرتبوه‌ له‌ هێرش كردنه‌ سه‌ربنكه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌.
Top