تەقینەوەیەك لە وێستگەی شەمەندەفەری بەلوچستانی پاکستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
لەهێرشێکی خۆکوژی لە وێستگەی شەمەندەفەری کوێتای پایتەختی پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، ٣١ کوژراو و زیاتر لە ٦٠ برینداری لێکەوتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، 19 لە کوژراوەکان هێزە ئەمنییەکانن و ئەوانەی دیکەش هاووڵاتی مەدەنین.
باس لەوە دەکرێت کە بارودۆخی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
ئەم تەقینەوەیە لە ڕۆژی شەممە 9ی تشرینی دووەمی 2024 ڕوویدا کاتێک جەماوەرێکی زۆر لە وێستگەی شەمەندەفەرەکەدا ئامادەبوون.
سوپای ڕزگاریخوازی بەلووچ بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە، کە ئامانجەکە سەربازی بووە.
ئەم گروپە چەکدارە جوداخوازە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین هێرشی کوشندەیان لە پاکستان ئەنجامداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل