بەهۆی تەقەکردن لە مەکسیک ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا
کاربەدەستانی ئەمنی مەکسیک دەڵێن، دوای ئەوەی چەند چەکدارێك لە باڕێکی ناوەندی شاری مەکسیکۆ تەقەیان کردووە، ١٠ کەس کوژراون.
پیاوە چەکدارەکان کە لەناو بارهەڵگرێکدا بوون ، تەقەیان لەو خەڵکە کرد کە لە مەیخانەکەدا ئامادە بوون ، و دەوترێت لەم ڕووداوەدا 7 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، كە ئەو ناوچەیەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدراوە، بە یەکێک لەو ناوچە ئارامانەی شاری مەکسیک هەژمار دەكرێت، کە لە خراپترین توندوتیژی تاوانکاری لە ساڵانی ڕابردوودا ئەمن بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل