خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی وڵاتی پیرۆ دژی پۆلیس
لە سەروبەندی لوتکەی هاوکاری ئاسیا و زەریای هێمن، هاووڵاتیانی پیرۆ بۆ ڕاکێشانی سەرنجی نێودەوڵەتی و دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان لە دۆخی ئێستا، کۆبوونەوە و لەگەڵ پۆلیسدا تێکهەڵچوون.
خۆپیشاندەران هەروەها ئیدانەی توندوتیژیی پۆلیسیان کرد بەرامبەر بە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان کە بووە هۆی کوژرانی ٦٠ هاووڵاتی مەدەنی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دوای لەکارلابردنی سەرۆکی پێشوو.
بەداخەوە سەرەڕای بەڵێنەکانی سەرۆکی نوێ (دینا بولڤارت) بۆ سنووردارکردنی تاوان، توندوتیژی لەم وڵاتەدا بەردەوامە و بووەتە هۆی چڕبوونەوەی ناڕەزایی گشتی.
گوڵان: سەردار خەلیل