ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی لۆس ئەنجلۆس و فەرمانی چۆڵکردنی ١٠ هەزار کەس
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە نزیک شاری لۆس ئەنجلۆس فەرمانیان پێكراوە كەبە زووترین كات ماڵەكانیان چۆڵ بکەن و ڕوولە شوێنی سەلامەت بكەن.
لەگەڵ گەیشتنی ئاگرەکە بۆ ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای شاری لۆس ئەنجلۆس، بارودۆخی دانیشتوانی ئەو ناوچانە زۆر خراپتر بووە و هۆشداری چۆڵکردن بۆ ١٠ هەزار کەس دەرچووە.
ئاگرەکە گەیشتۆتە جەرگەی ڤێنتورا و دەیان ماڵ و قوتابخانەی یەکسان بە خۆڵکردووە.
ئاگاداری چۆڵکردن لە کاتێکدا بڵاوکراوەتەوە کە ڕەشەبا و کەمی باران لە وەرزی پایزدا بووەتە هۆی تەشەنەسەندنی خێرای ئاگرەکە.
گوڵان: سەردار خەلیل