روسیا هه‌ماهه‌نگییه‌كی هه‌رێمی ده‌وێت دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش
ئه‌م قه‌یرانه له سه‌رووی خشته‌ی كاره‌كانی سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌بێت له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك .
هه‌ر ئه‌مڕۆ بڕیاره پۆتین له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سوریا وتووێژ له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدات، دوێنێش د‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كاتێك گه‌یشته نیویۆرك رایگه‌یاند كه ناكرێت ئه‌سه‌د به‌شێك بێت له ئاینده‌ی سوریا كه هۆكارێك بوو بۆ دروست بوونی ئه‌و قه‌یرانه و كۆچكردنی گه‌له‌كه‌ی .
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران و هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ، رایگه‌یاند كه حكومه‌تی دیمه‌شق نابێت لاواز بێت .