كامیرۆن: ده‌شێت به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداری له‌ حكوومه‌تێكی ئینتیقالی بكات

كامیرۆن: ده‌شێت به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداری له‌ حكوومه‌تێكی ئینتیقالی بكات
كه‌ناڵى سكای نیوزى ئینگلیزى له‌ هه‌واڵێكدا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ دیڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له‌ چوارچێوى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریكا گوتى ده‌شێت به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سووریا به‌ به‌شێك له‌ حكوومه‌تێكی ئینتیقالی بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر روونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناشێت ئه‌سه‌د ببێته‌ به‌شێك له‌ ئایینده‌ى سووریا له‌ مه‌وداى دووردا.

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌م كاتانه‌یشدا رۆژنامه‌ى ته‌لیگرافی بریتانی له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومییه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ كامیرۆن هیچ لارییه‌كی نییه‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ مه‌وداى كورتدا له‌ ده‌سته‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌ له‌ ناو حكوومه‌تێكی یه‌كگرتوودا كه‌ له‌و وڵاته‌ پێكبهێنرێت.
Top