له حه‌سه‌كه شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی رژێم و چه‌كدارانی داعش روویدا
سه‌رچاوه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه و شه‌ڕی له ده‌روازه‌ی باشووری شاری حه‌سه‌كه له نزیك ناوچه‌ی دوار پانۆرامای بیستووه، پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی جه‌نگی رژێمی سووریا شوێنه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان له‌و ناوچه‌یه كه هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر هاته ئاواره‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، شه‌ڕ و پێكدادان له ده‌روازه‌ی باشووری شاری حه‌سه‌كه له‌لایه‌ك له نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی رژێم و له‌لایه‌كی تره‌وه له نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه و چه‌كدارانی داعش روو ده‌دات كه ژماره‌یه‌ك كوژرا و بریندار له ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعشدا هه‌ن.