نابێت فەڕەنسا ببێتە وڵاتێکی ئیسلامی
نادین مورانۆ، سیاسەتمەداری دیار و وەزیری پێشووی فەڕەنسا، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (فرانس 2) رایگەیاند، کە پێویستە وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر بە هێشتنەوەی مۆرکی فەڕەنسا لەو وڵاتەدا بدات و رێگا نەدرێت مسوڵمانان تیایدا ببنە زۆرینە.
ناوبراو وتی : ئامارەکان دەریانخستووە کە لە ئێستادا ژمارەی پەنابەران لە چەند ناوچەیەکی فەڕەنسادا زیاترە لە هاوڵاتییە راستەقینەکانی وڵات و ژمارەی ئەو ئافرەتانەی پۆشاکی ئیسلامی (حیجاب) دەپۆشن زیاتر بەرچاو دەکەون.
مورانۆ لەبارەی داهاتووی فەڕەنساوە وتی : ئێمە گەلێکی یەهودی و مەسیحین، پێشوازی لە کەسانی بیانی دەکەین، بەڵام هیچ نیەتێکمان نییە، کە وڵاتەکەمان بگۆرێت بۆ وڵاتێکی ئیسلامی، ئەگەر ئەوە روویدا، ئەوا هەرگیز فەڕەنسا نابێت.
ناوبراو بەهۆی ئەم لێدوانەیەوە، رەخنەیەکی زۆری لێگیرا و بە رەگەزپەرست و هەوڵدان بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی ناوخۆی فەڕەنسا تۆمەتبارکرا.
خەندان