حەسەن ڕۆحانى: مانەوەى بەشار ئەسەد تاکە ڕیگەى سەرکەوتنە بەسەر داعشدا

حەسەن ڕۆحانى: مانەوەى بەشار ئەسەد تاکە ڕیگەى سەرکەوتنە بەسەر داعشدا
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، مانەوەی بەشار ئەسەد لە پۆستەکەیدا تاکە ڕێگەیە بۆ سەرکەوتن بەسەر داعشدا.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد: پشتیوانیکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەرکەوتنە بەسەر چەکدارانی داعشدا و جگە لە پشتیوانیکردنی بەشار ئەسەد، هیچ بژاردەیەکی تریان لەبەردەستدا نییە .

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی ئامادەیە زیندانییە ئەمەریکییەکان ئازاد بکات بە مەرجێک ئەمەریکاش بەندکراوە ئێرانییەکان ئازاد بکات.














سەرچاوەكان
Top