15 فڕۆكه‌ى بارهه‌ڵگرى رووسى له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له پارێزگه‌ى لازقییه نیشتوونه‌ته‌وه
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه بۆ دوو هه‌فته ده‌چێت تا ئه‌م شه‌ممه‌یه هه‌موو به‌یانییه‌ك فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگرى رووسی له بنكه‌ى سه‌ربازی حه‌میمیم له فڕۆكه‌خانه‌ى باسل ئه‌سه‌د ده‌نیشێته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگیش پاسه‌وانی ئه‌و فڕۆكه بارهه‌ڵگره ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كردووه كه پاش داگرتنی بارى ناو ئه‌و فڕۆكه بارهڵگره كامیۆنی سه‌ربازی باره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ى بنكه سه‌ربازییه‌كه ده‌گوێزنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌كه رووسیا به‌و فڕۆكانه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سووریا ده‌گوێزێته‌وه‌و ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه كه رووسیا خه‌ریكی دامه‌زراندنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازییه له لازقیه‌و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانیشی به سووریا داوه.