فەرەنسا یەکەم هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش لە سووریا ئەنجامدا

 فەرەنسا یەکەم هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش لە سووریا ئەنجامدا
بە گوێری راگەیێندراوی سەرۆکایەتی فەرەنسا، هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان یەکەم هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر داعش لە سووریا ئەنجامدا.

سەرۆکایەتی فەرەنسا لە راگەیێندراوەکەیدا رایگەیاندووە " هێزەکانیان بۆردوومانی چەند پێگەیەکی داعشیان کردووە لە سووریا" و بۆ بۆردوومانەکانیش " پشتیان بە زانیاری هەواڵگری بەستووە کە لە ماوەی پێشتر لە دوو هەفتە دەستیان کەوتووە".

سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاندووە " بۆردوومانکردنی ئامانجەکان لە سووریا لە چوارچێوەی رێزگرتنی سەربەخۆییمان بووە لە هەڵمەتەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە".

سەرۆکایەتی فەرەنسا سووربوونی خۆی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش نیشانداوە، بەڵام لە راگەیێندراوەکەدا هیچ وردەکارییەکی سەبارەت بە هێرشەکە و ئەو شوێنە بڵاونەکردووەتەوە، کە بۆردوومانکراوە.








روداو
Top