سەرۆکی پێشووی فەرەنسا: دەبێ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رێکبخرێتەوە

سەرۆکی پێشووی فەرەنسا: دەبێ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رێکبخرێتەوە
سەرۆکی پێشووی فەرەنسا رایگەیاندووە، کە دەبێ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دووبارە رێکبخرێتەوە.

نیکۆڵا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا لە کۆڕبەندێکی ئابووریی وڵاتەکەیدا رایگەیاندووە، کە “پێویستە مسوڵمانان گۆڕانکاریی گەورە لە ئایینەکەیاندا بکەن”.

سارکۆزی لە کۆڕبەندەکەدا هەروەها رایگەیاندووە، کە دەبێ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دوور لە دەستوەردانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکبخرێتەوە، چونکە نەتەو یەکگرتووەکان، “زیادەڕەوی کردووە”.

ئەم گوتانەی سارکۆزی لەکاتێکدایە، کە سنوورەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرەو نەمان دەچن، بە تایبەت لە نێوان عێراق و سوریا، کە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەسەڵاتی خۆی بەسەر بەشێکی خاکی ئەو دوو وڵاتەدا سەپاندووە و کوردیش لە هەردوو وڵات، سنوورێکی دیاریکراو و دەسەڵاتی خۆی هەیە.














باسنیوز
Top