ئەمڕۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت
هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌مه له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، له‌باره‌ی بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان نییه، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌گی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌بێت، چونكه لایه‌نه‌كان له‌نێوان پشتیوان‌و دژه‌كانی سه‌ربه‌خۆیدا، دابه‌ش بوون.
له كۆی 7 ملیۆن‌و 500 هه‌زار كه‌س، سبه‌ینێ نزیكه‌ی 5 ملیۆن خه‌ڵكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا رووده‌كه‌نه بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی 135 په‌رله‌مانتار بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن.
ئارتور ماس، سه‌رۆكی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی كه‌ته‌لۆنیا، سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتیی نێوان ئه‌و پارتانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیدان‌و به پارته "نه‌ته‌وه‌ییه‌كان" ناسراون.
ئه‌و، به‌ڵێن ده‌دات، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی په‌رله‌مان، واته 68 كورسیی به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وا له ماوه‌ی 18 مانگدا، پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌ننه، ئه‌نجام، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی دروستكردنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی پێویستن، وه‌ك لایه‌نی دیپلۆماسی، بانكی ناوه‌ندی، سیستمی باج و دروستكردنی هێزی تایبه‌ت به هه‌رێمه‌كه.
له وته‌كیشدا بۆ لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی، ماس رایگه‌یاند: له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا، ڕووبه‌ڕووی دژواری‌و رێگری زۆر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به ده‌نگدان له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ده‌توانن ئابووریه‌كی به‌هێزتر، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی باشتر بۆ هه‌موان دابین بكه‌ن.
ماریانۆ رۆخای، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا‌و سه‌رۆكی پارتی راستڕه‌وی ئه‌و وڵاته، دژایه‌تیه‌كی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات، هاوكات ره‌خنه‌ی توند له هاوپه‌یمانیی "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێت‌و به ناڕاستگۆ له‌باره‌ی ئه‌نجامه یاسایی‌و ئابوریه‌كانی جیابونه‌وه له ئیسپانیا تۆمه‌تباریان ده‌كات.
رۆخای، ته‌ئكیدی كرده‌وه، خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیا، هیچ سودێك له جیابونه‌وه له ئیسپانیا نابینێت، چونكه به‌هۆیه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌وه‌ش روبه‌ڕووی كێشه‌ی ئابوری‌و بازرگانی‌و بازاڕ ده‌بنه‌وه. سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی حكومه‌تی "راستڕه‌و و پارێزگار"ی ئێستای ئیسپانیا، چه‌په‌كانی ئه‌و وڵاته، دژایه‌تی سه‌به‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا ناكه‌ن.
هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، خاوه‌ن مێژو و كه‌لتورو زمانی تایبه‌ت به خۆیه‌تی‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 7 ملیۆن‌و 500 هه‌زار كه‌سه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌تی جه‌نه‌راڵ فرانكۆ له ساڵی 1975 كۆتایی هات، هه‌رێمه‌كانی ئیسپانیا ئۆتۆنۆمیی زیاتریان پێدرا، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حكومه‌تی ناوه‌ندی مه‌درید، مافه دارایی‌و سه‌رچاوه‌كانی خۆیان پێ ڕه‌وا نابینێت، به‌جۆرێك له ساڵی 2003دا %16ی بودجه‌ی گشتی ئیسپانیا بۆ كه‌ته‌لۆنیا ته‌رخان كراوه، به‌ڵام له ساڵ 2015، ئه‌و رێژه‌یه بۆ 9.5% كه‌مبوه‌ته‌وه.
له مانكی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو، ریفراندۆمێكی نافه‌رمیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا 80% هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا، به‌ڵام حكومه‌تی ئیسپانیا ڕیفراندۆمه‌كه‌ی به نایاسایی ناوبرد‌و دانی پێدا نه‌نا، هاوكات له كۆی زیاتر له ملیۆن ده‌نگده‌ر، ته‌نها دوو ملیۆن كه‌س به‌شداریان كرد، ئه‌وه‌ش ده‌كاته رێژه‌ی 40% خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه.
سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی ئیسپانیا، به‌پێی ئه‌نجامی راپرسیه‌كان، هاوپه‌یمانی پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی، ده‌توانن ئه‌و رێژه به‌ده‌ست بهێنن كه به بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی پێویستیانه، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌هاری 2017 سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش خه‌ونه‌كه‌یان نه‌یه‌ته‌دی، به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌بات. - See more at: http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=62240&LinkID=6&video=False&leguaid=#sthash.VAWCKM1V.dpuf