له هێرشێكى هێزه ئازه‌رییه‌كاندا له هه‌رێمی ناگۆرنى كاره‌باخ 4 سه‌رباز ئه‌رمه‌نی كوژران
ئه‌مه‌یش ئه‌و كۆششه نێوده‌وڵتییانه‌ى شكست پێ هێنا كه بۆ كۆتایی پێ هێنانی ناكۆكى ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمی ناگۆرنى كاره‌باخ ده‌دران. هاوكات ئه‌رمینیا رایگه‌یاند كه شه‌وى رابوردووتر هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان هێرشیان كردبووه سه‌ر چه‌ند گوندێكی سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاته‌و له ئاكامدا سێ كه‌سی سیڤیل كوژران و دووى دیكه‌یش برینداربوون.
جێى ئاماژه‌یه ناگۆرنى كاره‌باخ هه‌رێمێكه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕى نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجانه‌وه به یارمه‌تی سه‌ربازی و دارایی ئه‌رمینیا خۆى به‌ڕێوه ده‌بات و هێزه‌كانی به یارمه‌تی ئه‌رمینیا حه‌وت ناوچه‌ی ئازه‌رییان كۆنترۆڵ كردووه له‌وانه‌ى له چوارده‌ورى هه‌رێمه‌كه‌ن.
لاى خۆیه‌وه ئازه‌ربایجانیش هه‌ڕه‌شه ده‌كات ئه‌و هه‌رێمه به زه‌برى هێز كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌و ئه‌رمینیاش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه به‌رانبه‌ر به هه‌ر هێرشێكی ئازه‌ربایجان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه ده‌سته‌وسان راناوه‌ستێت.