تەندروستی جیهانی دەرمانی دژە کۆلێرا ڕەوانەی عێراق دەکات

تەندروستی جیهانی دەرمانی دژە کۆلێرا ڕەوانەی عێراق دەکات
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی (WHO)، (دووسەد هەزار) بڕە دەرمانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی كۆلێرا، رەوانەی عێراق دەكات دوای ئەوەی کە ڕاگەیەندرا نەخۆشی کۆلێرا لە ناوچەیەکی عێراق بڵاوبوەتەوە.

بە پێی هەواڵێکی كەناڵی (ئەلعێراقییەی)ی زمانحاڵی ڕەسمیی حكومەتی عێراق دوێنێ (25ی ئەیلول ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، (٢٠٠ هەزار) بڕە دەرمانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی كۆلێرای ڕەوانەی عێراق كرد.

سێ‌ رۆژ پێشتر، عەلی تەمیمی پارێزگاری بەغدا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرای لە پارێزگای بەغدا ئاشكراكرد و وتی، (240) كەس بەو نەخۆشییە تووشبوون و لەو ژمارەیە ش (6) كەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات دوو ڕۆژ پێش ئێستا وەزیری تەندرووستی عێراق و ستوارد جۆنس باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق لە کۆبونەوەیەکدا هەماهەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و عێراقیان لە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو نەخۆشییەدا دووپات کردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە تەندرووستی هەرێم بونی حاڵەتی کۆلێرای لە هەرێم ڕەتکردووەتەوە.

نەخۆشی كۆلێرا، نەخۆشییەكی پەتای مەترسیدارە و زیاتر لە رێگەی ئاوی پیسبوو بە بەكتریای نەخۆشییەكە بڵاودەبێتەوە.
Top