ئه‌ڵمانیا : هه‌لی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتییان زۆر زیاتره له وڵاتانی تر
گرووپی یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی هه‌لی زۆریان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی
به‌پێی راپۆرته‌كه، ئه‌وانه‌ی له وڵاتی سوریاوه رۆشتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا هه‌لی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتییان زۆر زیاتره له وڵاتانی تر. نووسینگه‌ی فیدڕاڵی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران ده‌سته‌واژه‌ی " رێژه‌ی پاراستن" به‌كار ده‌هێنێت وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بۆ هه‌لی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی یا سیفه‌تی پاراستن یان نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سانێك له وڵاتێكی دیاریكراوه‌وه هاتوون، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی دوورنه‌خرێنه‌وه له ئه‌ڵمانیا.
به‌پێ راپۆرته‌كه، رێژه‌ی پاراستنی سورییه‌كان ده‌گاته نزیكه‌ی 100% ، به‌وه‌ش سوریا له‌سه‌رووی لیستی ئاماره‌كان ده‌مێنێته‌وه به جیاوازییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا.
به‌دوای وڵاتی سوریادا، په‌نابه‌رانی عیراق دێت كه ئه‌وانیش هه‌لی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتییان زۆره، ئه‌وه‌ش به‌و هۆیه‌ی هاوشێوه‌ی سوریا شه‌ڕ له عیراقدا هه‌یه، رێژه‌ی پاراستنی عیراقییه‌كان ده‌گاته نزیكه‌ی 90% وه‌ك نووسینگه‌ی فیدڕاڵی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران رایگه‌یاندووه.
پاشان وڵاتی ئه‌ریتیریا دێت كه رێژه‌ی پاراستنیان ده‌گاته نزیكه‌ی 80%، چونكه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به یه‌كێك له وڵاته دیكتاتۆر و سته‌مكاره‌كان داده‌نرێت.
سورییه‌كان و ئه‌ریتیرییه‌كان به‌گشتی و كه‌مایه‌تییه‌كانی عیراق وه‌ك مه‌سیحییه‌كان و ئێزدییه‌كان و مه‌ندائییه‌كان، پێویستییان به‌وه نه‌ماوه له‌كاتی پێشكه‌شكردنی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌دادگا هۆكاری هه‌ڵاتنیان له وڵاته‌كانی خۆیان شیبكه‌نه‌وه، ته‌نها پێویستییان به‌وه‌یه داواكه‌یان به‌نووسین پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له رێكاره‌كان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی لێبه‌ده‌ر ده‌كرێت كه گومان له‌سه‌ر پێناسیان هه‌یه، یان وڵاتێكی تر داوایان بكات بۆ ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتییان پێبدات، یان ناتوانن بیسه‌لمێنن كه بارودۆخه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده خراپ بووه داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن.
گرووپی دووه‌م: هه‌لی مامناوه‌ندیان هه‌یه
چه‌ند وڵاتێك هه‌یه، دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه مافی په‌نابه‌رێتییان پێده‌درێت به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند، لێره ده‌بێت مافی په‌نابه‌رێتی به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی وه‌ربگیرێت، واته هه‌موو كه‌سێكی ئه‌م وڵاتانه مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رناگرن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سیستمی سیاسی وڵاته‌كه ناسه‌قامگیر بێت یان كێشه‌شیان هه‌بێت.
له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م گرووپه، سه‌ره‌تا وڵاتی ئه‌فغانستان دێت، كه رێژه‌ی پاراستن بۆ ئه‌فغانییه‌كان ده‌گاته 40%، به‌جیاوازی رێژه‌ی 12% به‌دوای ئه‌و وڵاته‌دا پاكستان دێت، پاشان به‌رێژه‌ی 6% وڵاتی نه‌یجیریا دێت.
زۆر وڵاتی تر هه‌یه ده‌كرێت له‌م گرووپه‌دا پۆلێن بكرێت، چونكه داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی له‌لایه‌ن دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه‌وه زۆر كه‌مه.
گرووپی سێیه‌م: ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوڵاتییه‌كانی مافی په‌نابه‌رێتی زۆر به‌كه‌می وه‌رده‌گرن
ژماره‌یه‌ك وڵات هه‌یه پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به هاوڵاتییه‌كانی له ئه‌ڵمانیا زۆر كه‌مه و هه‌ندێكجار ده‌گاته رێژه‌ی سفر%، سه‌رباری ئه‌وه‌ش، كه چی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له وڵاتانه‌وه ده‌چن بۆ ئه‌ڵمانیا و داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن له هه‌موو وڵاته‌كان زیاتره.
ئه‌و وڵاتانه‌ش بریتین له ئه‌لبانیا، بۆسنه، كۆسۆڤۆ، مه‌كه‌دۆنیا و سڕبیا. حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه وڵاتانی سڕبیا و مه‌كه‌دۆنیا و بۆسنه "وڵاتی سه‌قامگیرن". بۆیه به‌پێی یاسای مافی په‌نابه‌رێتی و به‌پێی بارودۆخی سیاسی گشتی، پێده‌چێت له رووی یاساییه‌وه هیچ سته‌مێكی سیاسی یان مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆڤانه له‌و وڵاتانه‌دا نه‌بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ئه‌ڵمانیا هه‌ركه‌سێك له دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه بیسه‌لمێنێت شایه‌نی ئه‌وه‌یه مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ربگرێت، پێیده‌درێت، به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه هه‌لێكی زۆر كه‌م هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و مافه و زیاتر ره‌وانه ده‌كرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
خه‌ندان