"ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه و هه‌ده‌په وه‌ڵامی دانه‌وه"
له‌كاتی چوونیدا بۆ وڵاتی روسیا، سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) له‌ناو فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی گفتوگۆیه‌كی درێژی له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكدا ئه‌نجام دا‌و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دا، هه‌ده‌په نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت، ئایا دیموكراتییه‌ت له توركیا ناكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟ (ئه‌ردۆغان) ده‌ڵێ: "نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. هه‌ده‌په له 7ی حوزه‌یران 80 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا توانی چ شتێك بگۆڕێت و چ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر دیموكراتییدا بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت زۆر ئاساییه و هه‌موو پارتێكیش پێویسته رێز له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بگرێ و هه‌ر چۆنێك بێت گه‌ل بڕیاری لێداوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له ئه‌ورووپا گرت به‌وه‌ی زۆرجار تاوانباریان ده‌كه‌ن چۆن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا شه‌ڕیان هه‌ڵگیرساندوه، (ئه‌ردۆغان) پێی وایه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌ستیان پێكردووه بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی خۆیانه و له‌هه‌ر شارێكی توركیایشدا هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌كرابێت بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره بووه، بۆیه ئه‌ورووپا چی ده‌ڵێت با بیڵێت و ئه‌وان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن له شه‌ڕكردن.
لێیان پرسی ئایه رووسیا یه‌په‌گه وه‌كو تیرۆریست ده‌ناسێنێت؟ له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا به ئاشكرا رایگه‌یاند كه یه‌په‌گه تیرۆریست نییه، (ئه‌ردۆغان) گوتی: "رووسیا وه‌ك ئه‌مه‌ریكا ناڕوانێته یه‌په‌گه و، بۆچوونی ئه‌وان جیاوازتره. ته‌نانه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش‌یش رووسیا هه‌ڵوێستی روونتره و جیددی تره. به‌لای ئێمه‌وه داعش و په‌كه‌كه و یه‌په‌گه تیرۆریستن و پێویسته رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه".
به بۆچوونی (ئه‌ردۆغان) ئه‌وه‌ی وای كرد داعش دروست ببێت و ئێستایش هاوكاری داعش ده‌كات، (به‌شار ئه‌سه‌د)ـه، بۆیه له‌روانگه‌ی خۆی ده‌ڵێ نه‌مانی ئه‌سه‌د هه‌موو شتێك چاره ده‌كات.