پاپا فرانسس دەست بە گەشتە مێژوییەکەی بۆ کیوبا و ئەمەریکا دەکات
سەرۆکی کیوبا ڕاول کاسترۆ پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هۆزێ مارتی هەڤانا پێشوازی لە پاپا فرانسس دەکات. پاپا لە ڕۆژی یەکشەممە لە گۆڕەپانی شۆڕشگێڕی لە هەڤانا نوێژی بەکۆمەڵ بەڕێوەدەبات بەر لەوەی بە تایبەتی لەگەڵ کاسترۆ کۆببێتەوە.
ڕێبەری کیوبا زۆر خۆشحاڵ بوو بەوەی کە ئەو پاپا بە ڕەگەز ئەرجەنتینییە لە سەرەتای ئەمساڵ بڕیاری دا بەگەڕێتەوە بۆ کڵێسای ڕۆمانی کاتۆلیک، سەرەڕای ئەوەی کاربەدەستانی کیوبا بە فەرمی پشتیوانی لە بێباوەڕی دەکەن. پاپا هەروەها لە میانەی سەردانە سێ ڕۆژییەکەیدا بۆ کیوبا سەردانی شارەکانی هۆلگن و سانتیاگۆ دەکات. و پاشان بۆ واشنتۆن بەڕێدەکەوێت.
VOA