جه‌نه‌رال ئۆستن دان به شكستى ڕاهێنانى چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنى میانڕه‌وى سوریادا ده‌نێت
ئۆستن رایگه‌یاند: چه‌كدارانى میانڕه‌یى ئۆپۆزسیۆنى سوریا كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش مه‌شق و راهێنانیان پێ كراوه، ته‌نیا چوار یان پێنجیان له سه‌ر ئه‌رزى واقع له سوریا شه‌ڕى رێكخراوى تیرۆرستی داعش ده‌كه‌ن.
ئۆستن له گوته‌یه‌كدا كه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شیكرد ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، یه‌كه‌م وه‌جبه له چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا كه ژماره‌یان په‌نجاو چوار چه‌كدار بوو، كۆتاییان به مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان هێنا و له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مووزى رابردوو گه‌ڕانه‌وه سوریا و پاشان له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى به‌ره‌ى نوسڕه كه باڵى رێكخراوى تیرۆرستى قاعیده‌یه له سوریا هێرشیان كرایه سه‌ر و هه‌ندێكیان ده‌ستگیركران و هه‌ندێكیشان كوژران و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به‌سه‌ر ناوچه‌كانى ئه‌و وڵاته بڵاوبوونه‌ته‌وه.