پۆلیسی هه‌نگاریا گازى فرمێسكرێژ و ئاوى له دژى په‌نابه‌ران له سه‌ر سنوورى سربیا به‌كارهێنا
له‌وباره‌یه‌وه پۆلیسى هه‌نگاریا به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه له سنوورى دیوى سربیاوه په‌نابه‌ران به شێوه‌یه‌كى دوژمنكارانه جووڵانه‌وه و به‌رد و شووشه‌و داریان له دژى هێزه‌كانى پۆلیس له ناو خاكى هه‌نگاریا به‌كار هێنا كه له به‌ربه‌ستى سنوورى ده‌رباز بوون.
لاى خۆشیه‌وه ئه‌لێكساندر فیۆسك سه‌رۆك وه‌زیرانى سربیا نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى و رایگه‌یاند: كه هه‌نگاریا به شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى نائه‌وروپى له گه‌ڵ په‌نابه‌ران مامه‌ڵه‌یان كردوه؛ به‌ڵام پۆلیسى هه‌نگاریا رایگه‌یاندوه كه به‌رگرى له سنوورى هه‌نگاریا و یه‌كێتى ئه‌وروپا كردوه و له هه‌مانكاتیشدا رێزیان له یاسا و پره‌نسیپى گونجاوى گرتوه. هاوكات به پێى سه‌رچاوه‌كان نزیكه‌ى سێسه‌د بۆ پێنجسه‌د په‌نابه‌ر به‌شداریان له‌و خۆپێشاندانه كردوه و ژماره‌یه‌ك منداڵیش به هۆى گازى فرمێسكڕێژه‌وه تووشى هه‌ناسه ته‌نگى و چاو ئێشه بوون. له هه‌مان كاتدا هێلیكۆپته‌ره‌كانى پۆلیس له ئاسمانى ناوچه‌كه ده‌سووڕانه‌وه.
ئاژانسى ئه‌سۆشه‌یتدپرێسیش بڵاوى كردوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر چاره‌سه‌رى پزیشكیان وه‌رگرتوه و زۆربه‌شیان له ژێر كاریگه‌رى گازى فرمێسكرێژدابوون. ئه‌سۆشه‌یتدپرێس له زارى په‌نابه‌رێكى عێراقى گواستوه‌ته‌وه كه ئێمه له ترسى شه‌ڕو توندوتیژیى هه‌ڵاتوین؛ به‌ڵام لێره پێشبینیمان نه‌ده‌كرد رووبه‌ڕووى ئه‌م شێوه دڕندانه‌یه‌وه و مامه‌ڵه‌ى نامرۆڤانه ببینه‌وه.
لاى خۆشیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وى هه‌نگاریا داواى له وڵاتى سربیا كردبوه كه له لاى خۆیه‌وه له دژى ئه‌و په‌نابه‌رانه بجوولێته‌وه كه هێرشى سه‌ر پۆلیسى هه‌نگاریا ده‌كه‌ن.
لاى خۆشیه‌وه بان كى مۆن سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانى خۆى له مامه‌ڵه‌ى پۆلیسى هه‌نگاریا به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران نیشاندا و به كارێكى ناپه‌سه‌ندى وه‌سف كرد.
بان كى مۆن رایگه‌یاند: كه تووشى شۆك بووم كاتێك بینیم به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له گه‌ڵ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران كراوه كه له ترسى ته‌ندوتیژیى و شه‌ڕ هه‌ڵاتوون و پێویسته مامه‌ڵه‌ى به‌به‌زیانه و به‌كه‌رامه‌ته‌وه له گه‌ڵیاندا بكرێت.