دوو کرێکاری تورک لە عێراق ئازاد کران

دوو کرێکاری تورک لە عێراق ئازاد کران
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تانجو بیلگیچ رایگەیاند: "دوو لەو ١٨ کرێکارە تورکانەی کە لە ٢ی ئەیلوولدا لە عێراقدا رفێندرابوون بەناوەکانی نەجدەت یلماز و ئەرجان ئۆزپیلاڤچی لە بەسرە ئازاد کران".

تانجو بیلگیچ رایگەیاند: "بەگوێرەی گوتەی بەرپرسانی باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە بەغدا، دوو کرێکارە ئازادکراوەکە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە و تەندروستیان باشە".

تاکو ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کە ئەو دوو کرێکارە تورکە چۆن و کەی دەنێردرێنەوە وڵاتی تورکیا.

جێگەی باسە لە ٢ی ئەم مانگەدا ژمارەیەک چەکدار کە بەرگی سەبازییان پۆشی بوو لە ناوچەی سەدر لە بەغدا چوونە کۆمپانیایەکی تورکی و ١٨ کەسیان رفاند. دواتر راگەیەندرا کە ١٨رفێنراوەکە ١٤ کرێکار و سێ ئەندازیار و ژمێریارێک بوون.










































AA
Top