بەشار ئەسەد "ئیران هاوكاری سیاسی و ئابووری و سەربازی سوریای كردووە"

بەشار ئەسەد
سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد دەڵێت ، ماوەی چوارساڵە لەوەتەی ئەو جەنگە خوێناویە لەسوریا هەڵگیرساوە ، ئیران هاوكاری زۆری سەربازی و ئابووری پێشكەش بە سوریا كردووە .


بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا لە چاوپێكەوتێكیدا لەگەڵ راگەیاندنەكانی روسیا گوتی: ئیران لەپشت سوریا وەستاوە و لەگەڵ گەلی سوریایە، لەگەڵ سوریایە لەڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازی ، مەبەستم سەربازی ئەوەنیە ئیران سەربازی ڕەوانەی سوریا كردبێت وەكو راگەیاندنەكانی رۆژئاوا باسی دەكەن ، ئەم قسانە راست نین ، مەبەست لەسەربازی چەك وتەقەمەنی و كەل وپەلی سەربازیە.

ئەسەد گوتیشی : ئێمە ئاڵوگۆڕی ئەزموونی سەربازی دەكەین ئەوە بەردەوامە لەنێوان سوریا و تاران ، ئەوەش شتێكی سروشتیە لەكاتی جەنگدا ئێمە هاوكاری یەكتر بكەین.

بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەش كرد: هاوپەیمانی سوریا و ئیران بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە متمانەی پتەومان هەیە، واش دەبینین ئیران ڕۆلێكی گرنگی هەیە لە ناوچەكە.

ئەسەد باسی لەخۆڕاگری سوریا كردو گوتی ئیران بوەتە هۆكاری خۆڕاگری و مانەوەی حكومەتەكەی سوریا هاوكاری باشی ئێمەی كردووە لەو جەنگە سەختەی لەسوریا بەرپابووە.

Top