بۆ یەکەمجار فڕۆکە جەنگییەکانی ئوستڕالیا داعشیان بۆردوومانکرد

بۆ یەکەمجار فڕۆکە جەنگییەکانی ئوستڕالیا داعشیان بۆردوومانکرد
حکوومەتی ئوستڕالیا رایگەیاند، کە بۆ یەکەمجار، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی بارەگاکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان بۆردوومانکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئەیلول، کیڤن ئەندرۆس، وەزیری بەرگریی ئوستڕالیا رایگەیاند، کە هێزی ئاسمانیی ئوستڕالیا یەکەم هێرشی خۆی بۆ سەر بارەگاکانی داعش لە سوریا ئەنجام دا و زرێپۆشێکی سەربازیی داعشیان تێکشکاند.

کیڤن ئەندرۆس هەروەها رایگەیاند، کە ئەمە هەنگاوی یەکەمی وڵاتەکەیەتی دژی داعش ”نەک تەنیا“ لە باشووری کوردستان و عێراق، بەڵکو لە سوریاش، بەمەبەستی بێهێزکردنی ئەو رێکخراوە.

وەزیری بەرگریی ئوستڕالیا ئاماژەی بەوەشکرد، کە هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی پێش دوو رۆژ هێرشەکەی ئەنجامدراوە و زرێپۆشێکی گوللەنەبڕیان کردە ئامانج و تێکیان شکاند.








باسنيوز
Top