سەرۆکی رێکخراوەی چاودێری ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان بریارە سەردانی تاران بکات

سەرۆکی رێکخراوەی چاودێری ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان بریارە سەردانی تاران بکات
سەرۆکی بەرنامەی ناوکی ئێران لە درەنگانێکی رۆژی دووشەممە ووتی بریارە لە کۆتایی ئەم هەفتەدا سەرۆکی رێکخراوەی چاودێری ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی تاران بکات.

عەلی ئەکبەر سالحی ئەو لێدوانەی بۆ تەلفزیۆنی ئێرانی دا پاش کۆبۆنەوەی لەگەڵ یوکیا ئەمانۆ سەرۆکی ووزەی ئۆتۆمی جیهانی لە ڤییەننا.

ئاژانسی ووزەی ئۆتۆمی جیهانی دەبێتە ئەو ئەنجومەن کە بەرپرس دەبێت لە چاودێریکردنی ئەو ریکەوتنامەی ئێران لە مانگی تەمموز لەگەڵ 6 وڵاتانی دەسەڵاتداری جیهان ئەنجامی دا بۆ سنووردارکردنی بەرنامەی ناوکی لە بەرامبەر هێونکردنەوەی سزاکان.

لە هەمان کاتدا ئێران و ووزەی ئۆتۆمی جیهانی بە جیا رێکەووتن لەسەر نەخشە رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسیارانەی لە پەیوەندی بە شیانی کەمکردنەوەی چالاکی ناوکی لەشکەری ئێران.

سالحی ووتی تیمیکی 12 کەسی بریارە لە رۆژی سێشەممە بگاتە تاران و بە هیوایە تا ئەو کاتە هەردوولا ئەو کێشانەی کە ماوە چارەسەر بکەن.






































VOA
Top