کامیرۆن خوازیارە بەریتانیـیەکان بە تێڕوانینێـکی هاوبەش بگەن لەسەر لێدانی داعش لە سوریا
گوتەبێژەکە ڕۆژی دووشەممە گوتی " سەرۆک وەزیر پـێـیوایە پاساوی بەهێز هەن بۆ هەنگاونان لە دژی لە سوریا بە هاوشێوەی ئەوەی بەریتانیا لە عێراق ئەنجامی دەدات.
پاشان خانمە گوتەبێژەکە گوتی " ئەمە هێشـتا بۆچوونی سەرۆک وەزیرە و نەگۆڕاوە، هەرچەندە ڕێبەرێـکی نوێ بۆ پارتی ئۆپـۆزسیۆن هەڵبژێردراوە، وە هەر وەکو چۆن پـێشـتر گوتبووی ئەو خوازیارە بە تێڕوانینێـکی هاوبەش لەم بارەیەوە بگەن، وە لەو بڕوایەدام هەر بەو شێوەیە لەگەڵ مەسەلەکە مامەڵەدەکات."
جێی ئاماژەیە پارتی کرێکارانی بەریتانیا ڕۆژی شەممە جێرمی کۆربینی بە ڕێبەری خۆی هەڵبژارد. ناوبراو گوتویەتی ئەو لە دژی هەر هەوڵێـک دەبێت بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی وڵاتەکەیەتی لە سوریا.
VOA