حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پاره‌ى زۆرتر بۆ په‌نابه‌ران دابین ده‌كات
![حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پاره‌ى زۆرتر بۆ په‌نابه‌ران دابین ده‌كات](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/awaralman.png )
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، سه‌ركرده‌كانى ئیئتیلافى ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاست باڵادا، ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ئه‌وه نیشانداوه، كه حكوومه‌ت له گرتنه به‌رى رێوشوێنه‌كان بۆ پێدانى مافى په‌نابه‌ریه‌تى و ئاسانكارى بۆ نیشته‌جێبوونى كۆچبه‌ران په‌له بكات و بڕى سێ ملیار یۆرۆش وه‌ك هاوكارى و یارمه‌تى بۆ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ره‌كان ته‌رخان بكات، كه په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ره‌كان له كاتى مامه‌ڵه‌كانى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌ریه‌تى بتوانن كاره‌كانیان پێ جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌كاریشى بهێنن.