هێزە حکومییەکانی یەمەن کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای شبوەیان راگەیاند

هێزە حکومییەکانی یەمەن کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای شبوەیان راگەیاند
هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای شبوەیان بەتەواوەتی راگەیاند، کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگاکەش دوای پاشەکشەکردنی چەکدارانی حوسی هات لەو شارە.

هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن، کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای شبوەیان بەتەواەتی راگەیاند، دوای پاشەکشەکردنی هێزی حوسییەکان و هێزەکانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆکی پێشووی یەمەن لەو پارێزگایە".

لەچەند رۆژی رابردوودا و دوای نەمانی پشتیوانی ئێران لە حوسییەکان، محەممەد بەخیتی، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی حوسییەکان، ئامادەیی خۆیانی بۆ پاشەکشەکردن لە شارەکانی یەمەن نیشاندا و رایگەیاند، کە ئامادەن چەکەکانیان دابنێن، بەڵام لە چوارچێوەی دەرهاویشتەی دیالۆگی نیشتمانییەكان و ئاشتی و هاوبەش، کە لە مانگی ئەیلوولی 2014 رێککەوتنی لەسەرکراوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سیاسی حوسییەکان، گوتیشی " کشانەوەمان لە شارەکانی یەمەن، ئەمە شتێکە ناکۆکیمان لەسەری نییە، دیالۆگی نیشتمانی و رێککەوتنی ئاشتی و هاوبەش، جەخت لەسەر رادەستکردنەوەی سەرجەم ناوچەکان بە دەسەڵادارانی دەوڵەت دەکاتەوە".
















رووداو
Top